ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى زه‌ریف به‌هاى پشكه‌كانى بۆرسه‌ى داڕمان

هەواڵ / ئابوری :: 26/02/2019‌ :: 188‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 


میدیاكانى ئێران ئاشكرایان كرد، دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى محه‌مه‌د جواد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، به‌هاى پشكه‌كانى بۆرسه‌ى ئێران ره‌نگى سورى پۆشى به‌ زیاتر له‌ 2000 خال دابه‌زى.


له‌ هه‌نگاوێكى چاوه‌ڕوانه‌كراودا، له‌ رێگه‌ى ئینستگرام محه‌مه‌د جواد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى راگه‌یاند، به‌ڵام حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ ده‌رنه‌بڕیوه‌.

ئاژانسى هه‌واڵى (ئێرنا)ى ئێرانى رایگه‌یاند: هۆكارى دابه‌زینى به‌هاى پشكه‌كانى بۆرسه‌ى ئێران بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى زه‌ریف ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

هاوكات ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌ شاشه‌ى نمایشى به‌هاى پشكه‌كان رایگه‌یاند: به‌هاى پشكه‌كانى به‌رێژه‌ى 1.26% دابه‌زى و 2082 خاڵ هاته‌خواره‌وه‌.

له‌ مانگى ئابى 2013ه‌وه‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌ستبه‌كاربوو، چه‌ند جارێكیش محافزكاره‌كان بانگهێشتى په‌رله‌مانیان كرد بۆ روونكردنه‌وه‌ ده‌رباره‌ى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى. 

ئا: س.م

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure