دەربارەی شا فەهد چی دەزانیت؟

هەواڵ / جیهان :: 26/02/2019‌ :: 263‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

فەهد كوڕی عەبدولعەزیز پێنجەمین پاشای سعودیە، نۆهەمین كوڕی شا عەبدولعەزیزە لە شازادە (حەسە)ی كچی ئەحمەد ئەلسدیری. مانگی ئازاری 1921 لەدایك بووە و پێش ئەوەی ببێت بە پادشای سعودیە پۆستی چەند وەزارەتێكی بەڕێوەبردووە و ساڵی 1982 پاش مردنی شا خالیدی زڕ برای بوو بە پادشا.


شا فەهد یەكەم پادشا بوو خۆی ناو نا خزمەتكاری دوو حەحرەمە شەریفەكە.

كاتێك عێراق كوێتی داگیر كرد شا فەهد داوای یارمەتی هێزی بیانی كرد.

لە جەنگی یەكەمی كەنداویشدا رۆڵێكی گەورەی بینی.

ئەم پادشایە 14 جار ژنی هێناوە و باوكی 10 منداڵە. لە ماوەی دەسەڵاتیدا ژمارەیەك دراوی سعودی بە وێنەی خۆیەوە چاپ كرد.

راپۆرتە نهێنییەكان دەڵێن لە شەڕی عێراق ئێراندا 40 ملیۆن دۆلاری بەخشیوە بە عێراق.

ساڵی 1995 جەڵتە لێ‌ی دا و لە ساڵی 1997ەوە عەبدوڵڵای برای كە جێنشینی سعودیە بووە بە كردەوە كاروباری وڵاتی بەڕێوە دەبرد. 

1ی ئابی 2005 لە نەخۆشخانەیەكی سعودیە كۆچی دوایی كرد.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure