تره‌مپ بڕیارێك سەبارەت بە منداڵ لەباربردن دەردەكات

هەواڵ / جیهان :: 26/02/2019‌ :: 235‌ جار بینراوە
بەرهەڵستییەكی توند دەكرێت لەلایەن كۆمەڵەی پزیشكی ئەمریكییەوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

لە هەنگاوێكی تازەی پڕ لە مشتومڕدا حكومەتەكەی دۆناڵد ترەمپ بڕیاری دا رێگریبكات لەوەی نەخۆشخانە فیدراڵییەكان لە ویلایەتە یەكگرتووەكاندا منداڵ لەباربردن بۆ ژنان ئەنجامبدەن.


وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزاریيە مرۆییەكان رۆژی هەینی رابردوو پرۆسەی لەباربردنی منداڵی لەو نەخۆشخانانەدا قەدەغەكرد كە بە پارەی باجدەرەكانی ئەمریكا بەڕێوەدەچن.

ئەم هەنگاوە تازەیەی دژ بە منداڵ لەباربردن بەرهەڵستییەكی توند دەكرێت لەلایەن كۆمەڵەی پزیشكی ئەمریكییەوە و پێیوایە ئەم رێوشوێنانە كاریگەری خراپی گەورەتریان دەبێت بەتایبەت لەسەر هاووڵاتیانی كەمدەرامەت.

پێشبینیدەكرێت رێكخراوە بەرگریكارەكان لە مافی ژنان و چەندین رێكخراوی تر لەو ویلایەتانەی كە زۆربەیان دیموكراتن پەنا ببەنەبەر دادگا بۆ رێگرتن لەم بڕیارە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure