قه‌باره‌ى ئه‌و شتانه‌ى گه‌شتیار و هاووڵاتیان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یهێنێته‌وه‌ زیادده‌كرێت

هەواڵ / ئابوری :: 26/02/2019‌ :: 4161‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


ده‌سته‌ى گشتى گومرگه‌كانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، گۆڕانكارى له‌ بڕیارى به‌خشینى ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ ده‌كات كه‌ گه‌شتیار له‌گه‌ڵ خۆى ده‌هێنێته‌وه‌.


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26 ى شوبات بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تیایدا هاتووه‌ "ده‌ستكرا به‌ جێبه‌جێكردنى بڕیارى ژماره‌ (1)ى ساڵى 2019 كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دیاریكردنى به‌خشینى ئه‌و كاڵاوشه‌مه‌ك و كه‌لوپه‌لانه‌ى ناوماڵ كه‌ هاووڵاتیانى عێراقى و گه‌شتیاران له‌ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یهێننه‌وه‌".

بڕیاره‌كه‌، گۆڕانكارى له‌ به‌هاى كه‌لوپه‌له‌ كه‌سییه‌كان بۆ هاووڵاتیانى عێراق و ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌ى هه‌میشه‌یی له‌ عێراق نیشته‌جێ ببن كردوه‌، کە به‌هاى له‌ 100 هه‌زار دیناره‌وه‌ بۆ 500000 زیادكراوه‌.

به‌پێى به‌یاننامه‌كه‌ گۆڕانكارییه‌كه‌ له‌ قه‌باره‌ى دیارییه‌ كه‌سییه‌كانیش بۆ گه‌شتیاران و هاووڵاتیان كراوه‌ و له‌ 100 هه‌زار دیناره‌وه‌ بۆ 500000 هه‌زار دینار زیادكراوه‌، جگه‌ له‌ ئامێرى كاره‌بایی، به‌مه‌رجێكیش بۆ كارى بازرگانى به‌كارنه‌یه‌ت.

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: ده‌سته‌كه‌ گۆڕانكارى له‌ بڕگه‌ى (دوو/1/أ-4) كردوه‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ گه‌شتیاران و ئه‌و كه‌سانه‌ى تێپه‌ڕده‌بن و تیایدا هاتووه‌ "هه‌موو كه‌لوپه‌لێكى فۆتۆگرافى و سینه‌مایی و ئامێرى مۆبایل و كۆمپیۆته‌ر كه‌سى كه‌ بۆ به‌كارهێنانى كه‌سى به‌كاردێت، ره‌چاوى به‌هاكه‌ى ناكرێت، هه‌روه‌ها خشڵ و زێڕیش كه‌ له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵیده‌گرن به‌مه‌رجێك به‌پێى رێنماییه‌كانى بانكى ناوه‌ندى بێت و پسۆله‌یه‌كى مۆركراوى گومرگى پێده‌درێت له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌دا ته‌سلیمى ده‌كاته‌وه‌".

بۆ دیارییه‌ كه‌سییه‌كانیش جۆرى خشڵ و شتى گرانبه‌هانا بێت نرخه‌كه‌ى له‌ یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر بێت و پێویستیشه‌ ره‌چاوى رێنماییه‌ په‌یڕه‌كراوه‌كان بكرێت.

بڕگه‌ى (دوو/2-ب-1) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هاووڵاتیان و ئه‌وانه‌ى وه‌ك ئه‌وانن كراوه‌ به‌ "دیارى و شته‌ كه‌سییه‌كان نابێت به‌هایان له‌ دوو ملیۆن دینار زیاتر بێت، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ رێگه‌ى وشكانى و ده‌ریاوه‌ دێن، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ فڕۆكه‌خانه‌كان دێن یان به‌ رێگه‌ى ئاسمانی ده‌هێنرێن، نابێت له‌ سێ ملیۆن دینار زیاتر بێت". 

ئا: س.م

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure