پەتایەكی كوشندە هەڕەشە لە ملیۆنەها كەس دەكات

هەواڵ / جیهان :: 26/02/2019‌ :: 5694‌ جار بینراوە
پێشتر رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدابوو

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

زاناكان هۆشداریاندا لە پەتایەكی كوشندە كە ناویانناوە نەخۆشی (ئێكس) و دەڵێن لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییەدا ملیۆنەها كەس لەناودەچن وەك چۆن لە رابوردودا ئەنفلۆنزا ئیسپانییەكە 20%ی دانیشتوانی زەوی لەناوبرد.


مەترسییەكە لە گەشەكردنی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزادایە بەجۆرێك كە خەڵكی تەندروستیش بخاتە مەترسییەوە هاوشێوەی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا ئیسپانییەكە لە ساڵی 1918دا كە منداڵان و كەسانی تەندروستیش چوونە ریزی ئەو 100 ملیۆن كەسەوە كە ئەنفلۆنزاكە كوشتنی.

دكتۆر جۆناسان كویك، سەرۆكی ئەنجومەنی تەندروستی جیهانی دەڵێت: پەیوەندی و تێكەڵاوی نێوان مرۆڤ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە ترسناكتر دەكات.

دكتۆر جۆناسان وتی: "ترسی ئێمە لەوەیە كە ڤایرۆسەكە لە ئاژەڵەوە سەرهەڵبدات و بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، چونكە ئەگەر ئەوە رووبدات ئەوا رێژەی 5% بۆ 10%ی تووشبوان گیان لەدەستدەدەن، چونكە بەو دەرمانانە چارەسەرناكرێن كە ئێستا دەستدەكەون. هەروەها ڤاكسینێكی كاریگەریش نییە بۆ خۆپاراستن لێی، لەهەمان كاتیشدا دەستنیشانكردنی خێرای نەخۆشییەكە كارێكی زەحمەتە".

ساڵی رابردوو رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدا لەوەی كە بارودۆخ لەبارە بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی (ئێكس).

رێكخراوەكە وتی: "چەندین ئاماژەمان لەلایە سەبارەت بە ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكی كوشندەی نەناسراو".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure