روسیا وه‌به‌رهێنانه‌كانى له‌ عێراق بۆ 10 ملیار دۆلار به‌رزده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 27/02/2019‌ :: 141‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


باڵیۆزى روسیا له‌ به‌غدا ئاشكراى كرد وه‌به‌رهێنانه‌كانى ولاته‌كه‌ى له‌ كه‌رتى نه‌وت و غازى عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ زیاتر له‌ 10 ملیار دۆلار و كۆمپانیا روسییه‌كانیش پلانیان هه‌یه‌ كه‌ وه‌به‌رهێنانه‌كانیان زیادبكه‌ن.


باڵیۆزى روسیا له‌ به‌غدا ئاشكراى ده‌كات، كۆى وه‌به‌رهێنانه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌ كه‌رتى نه‌وت و غازى عێراق، گه‌یشتووەته‌ زیاتر له‌ 10 ملیار دۆلار و ئاشكراشى ده‌كات، كۆمپانیا روسییه‌كان به‌ نیازن وه‌به‌رهێنانه‌كانیان له‌ عێراق زیاد بكه‌ن.

مه‌كسیم مه‌كسیمۆف، باڵیۆزى روسیا له‌ به‌غدا له‌ لیدوانێكدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى سپۆتنیك رایگه‌یاند: كۆمپانیاى لۆك ئۆیل پرۆژه‌ى په‌ره‌پێدانى كێڵگه‌ى خۆرئاواى گورنه‌ 2 جێبه‌جێ ده‌كات كه‌ له‌ ئازارى 2004 ده‌ستى به‌به‌رهه‌مهێنان كردووه‌ (400 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه‌) و به‌رده‌وامیشه‌ به‌ جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى بلۆكى 10.

رونیشیكرده‌وه‌: كۆمپانیاى غازپرۆم به‌شداره‌ له‌ جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى "به‌دره‌" له‌ پارێزگاى واست.

مه‌كسیمۆف ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، كۆمپانیا روسییه‌كان پلانیان هه‌یه‌ له‌ ئاینده‌دا ببن به‌ هاوبه‌ش له‌ به‌ڕێوه‌بردنى پرۆژه‌ى په‌ره‌پێدانى كێڵگه‌ هیدرۆكاربۆنییه‌كانى دیكه‌ له‌ عێراق.

ئه‌م لێدوانەى باڵیۆزى روسیا له‌ كاتێكدا كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كۆمپانیای غازپرۆم-ی روسی له‌كێڵگه‌ى نه‌وتى حه‌سیره‌ له‌ گه‌رمیان كشایه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆى كه‌مى به‌رهه‌مه‌كه‌ى وه‌ك كۆمپانیاكه‌ رایگه‌یاند.

ئا: س.م

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure