وەزیرێكی ئیسرائیلی بەهۆی ئێرانەوە سزادرا

هەواڵ / جیهان :: 26/02/2019‌ :: 160‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


بەتۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئێران، دادگای ئۆرشەلەیم لەقودس سزای 11 ساڵ زیندانی بەسەر وەزیری پێشووی وزە و ژێرخانی ئەو وڵاتەدا سەپاند.

ئاژانسی دۆیچەڤیلە بڵاویكردووەتەوە، گونن سیگۆ وەزیری پێشووی وزەی ئیسرائیل، دانی بەو تۆمەتانەدا ناوە كە دراوەتە پاڵی و دادگای وڵاتەكەشی بە 11 ساڵ زیندانی سزای داوە.

سیگۆ لەوڵاتی غینیاوە بە تۆمەتی هاوكاری سیخوڕیكردن بۆ ئێران و رادەستكردنی زانیاری بەتاران، گەڕێنرایەوە تەلئەبیب و دەستگیركرا.

دادگاییكردنی ئەو وەزیرە ئیسرائیلییە بەهۆكاری ئەمنی بەشێوەی داخراو بەڕێوەچوو و وردەكاری زیاتریش لەبارەی تۆمەتەكانیەوە بڵاونەكراوەتەوە.

داڕشتنەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure