یەکێک لەم کەسانە دەبنە جێگرەوەی زەریف

هەواڵ / جیهان :: 26/02/2019‌ :: 127‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستله‌كاركشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د جواد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، پێشبینیه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگره‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ده‌ستیانپێكردووە.

هاوكات له‌گه‌ڵ شۆكی هه‌واڵی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی جه‌واد زه‌ریف، شه‌پۆلێك له‌ دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانی له‌ میدیا و راگه‌یاندنه‌كاندا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ و جێگره‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ده‌بینرێت. 

پێگه‌ی هه‌واڵی نامه‌نیوز له‌ راپۆرتێكدا ناوی چه‌ند كه‌سێکی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری گرتنەوەی جێی زه‌ریفیان هه‌یه‌.

ئەوانیش بریتین لە:
- سه‌ید عه‌باس عه‌راقچی، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری سیاسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌.

- عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی، سه‌رۆكی رێكخراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران.

- مەحمود واعزی، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران.

- مه‌جید ته‌خت ره‌وانچی، جێگری كاروباری ئه‌وروپا و ئه‌مریكای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌.

- ئەمیر عه‌بدوڵاهیان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری نیوده‌وڵه‌تی په‌رله‌مانی ئێران.

له‌و راپۆرته‌دا هاتووه‌ "رۆحانی ده‌بێت كه‌سێك بكاته‌ جێگره‌وه‌ی زه‌ریف كه‌ درێژه‌ده‌ری سیاسه‌ته‌كانی  جه‌واد زه‌ریف بێت و ته‌نها كه‌سێك كه‌ زۆرترین شانسی هه‌یه‌ عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی-یه‌".

له‌ كۆتایی ئه‌و راپۆرته‌دا ئەوە روونکراوتەوە: له‌ كۆتاییدا ده‌بێت حه‌سه‌ن رۆحانی له‌ زووترین كاتدا بڕیاری خۆی له‌سه‌ر قبووڵكردنی ئه‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ و جێگره‌وه‌كه‌ی زه‌ریف رابگه‌یه‌نێت و كۆتایی به‌م مه‌ته‌ڵه‌ بێنێت.

پ: چ. ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure