له‌باره‌ى هه‌واڵى ساخته‌وه‌ هۆشداریده‌درێت

هەواڵ / عێراق :: 26/02/2019‌ :: 250‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

سه‌نته‌رى عێراقى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پڕوپاگه‌نده‌ هۆشداریده‌داته‌ هاووڵاتيان له‌ باوه‌ڕكردن به‌ هه‌واڵى هه‌ندێك هه‌ژمار و په‌يج له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان كه‌ ناوى كه‌ناڵه‌ ميدياييه‌ ناسراوه‌كان يان خود و كه‌سايه‌تى حكومى ناسراو هه‌ڵده‌گرن.


سه‌نته‌رى عێراقى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پڕوپاگه‌نده‌ (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26ی شوباتى 2019) له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا ده‌ڵێت: "شانه‌ نووستووه‌كانى تيرۆرستان لۆگۆ و ناوى زۆريك له‌ كه‌ناڵه‌ ميدياييه‌ گرنگه‌كان به‌كارده‌هێنن، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى درۆ و هه‌ڵبه‌ستراو كه‌ ده‌يانه‌وێت بارودۆخى ئه‌منى بكه‌نه‌ ئامانج، به‌ به‌كارهێنانى هه‌ندێك رووداو كه‌ له‌ سنورى عێراق و سوريا روويانداوه‌، وه‌ك راده‌ستكردنى ژماره‌يه‌ك ديلى داعش له‌لاى هێزه‌كانى سورياى ديموكرات به‌ حكومه‌تى عێراق".

ده‌شڵێت: "ديارترين ئه‌و ناوچانه‌ى ئه‌و هه‌واڵانه‌ بره‌ويان پێده‌درێت تياياندا و به‌ڕێژه‌ى 35% باوه‌ڕيان پێكراوه‌، ئه‌و ناوچانه‌ن كه‌ ئازادكراون، هه‌روه‌ها ئه‌و ناوچانه‌ش كه‌ ئاواره‌كانى تيادايه‌، ئامانجيش لێى شڵه‌ژان و کەمکردنەوەی متمانه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌يه‌ به‌ بارودۆخى ئه‌منى و ترساندنيان، ئه‌وه‌ش بۆ رێگريكردنى هاووڵاتيان له‌ يارمه‌تيدانى هێزه‌ ئه‌منييه‌كان له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى شانه‌ نووستووه‌كانی داعش، به‌و بيانووه‌ى كه‌ داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: "ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ى بره‌ويان پێدراوه‌، ئه‌وه‌يه‌ كه‌ داعش گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ سنورى عێراق و سوريا، كه‌ سه‌نته‌رى راگه‌ياندنى ئه‌منى ئه‌وه‌ى روونكردۆته‌وه‌ كه‌ 280 چه‌كدارى داعشى له‌ هه‌سه‌ده‌ وه‌رگرتووه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌سه‌ده‌ داعشه‌ عێراقييه‌كان ئازاد نه‌كات‌".

روونيشيده‌كاته‌وه‌: "ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ى باس له‌ لێبوردن ده‌كات بۆ ئه‌و داعشانه‌ى كه‌ راده‌ستى حكومه‌تى عێراقى كراون ناڕاستن و بۆ مه‌به‌ستى فێلكردن و كڵاو له‌سه‌ر نانى خه‌ڵكه‌".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure