سلێمانی: لەبارەی بەکارهێنانی سەوزە دڵنیایی بە هاووڵاتیان دەدرێت

هەواڵ / کوردستان :: 26/02/2019‌ :: 637‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

قایمقامی سێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت:  زۆربەى بەروبومى سەوزە و میوەی ناوبازاڕەکانى پارێزگاى سلێمانی لەژێر چاودێرى تەواوى تەندروسیتدا بەرهەمدەهێندرێت، بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى بەروبومى ناوخۆیش پشتوانى زیاترى جوتیاران دەکرێت.


ئاوات محەمەد، قایمقامى سلێمانى، لە بارەى هەوڵەکانى حکومەت بۆ بایەخدان بەبەرهەمى خۆماڵى رايگەیاند: بۆ زیاتر بەرزکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنانى بەروبومى ناوخۆیى وەک هەمیشە بەردەوامدەبین لە پاڵپشتیکردنى جوتیاران و پرۆژە خۆماڵییە کشتوکاڵییەکان، پاڵپشتییەکانمان بۆ پرۆژە خۆماڵییەکان وادەکات هاوشێوەى وڵاتانى دونیا بەرهەمى چوار وەرزەى سەوزە و مییوە بەرهەمبهێنرێت و تا ئاستێکى باش پێداویستى بازاڕ دابینبکات.

وتیشی: "بەراورد بە ساڵانى رابردوو ئاستى بەرهەمهێنانى بەروبومى ناوخۆیى گەشەى بەرچاوى بەخۆیەوە بینیوە، وەک حکومەتى خۆجێیى سلێمانى بەردەوامدەبین لە پاڵپشتییەکانمان بۆ پرۆژە خۆماڵییە کشتوکاڵییەکان".

ئاماژەی بەوەشدا: "لە 75-80%ی بەرهەمى سەوزە و میوەى خۆماڵى لە ژێر چاودێرى تەواوى مەرج و رێنماییە تەندروستییەکاندا لە خانووە پلاستیکییەکان بەرهەمدەهێنرێت کە هیچ زیانێکى تەندروستى بۆ هاووڵاتیان نیە، ئەو سەوزە و میوانەش کە تائێستا بەئاوى قورس بەرهەم دەهێنرێت رێگرى تەواو لە هەموو ئەو کەسانە دەکەن کە ئەو جۆرە سەوزە و میوەیە بەرهەمدەهێنن".

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure