وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌واڵی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی جه‌واد زه‌ریف پشتڕاستده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 26/02/2019‌ :: 328‌ جار بینراوە
باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

دوای ئه‌وەی كه‌ محه‌مه‌د جەواد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ رێی پۆستێكه‌وه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران راستبوونی ئه‌و هه‌واڵه‌ی راگه‌یاند.


به‌گوێره‌ی راپۆرتی به‌شی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی گروپی سیاسی سایتی خه‌به‌رنگارانی جه‌وان، سه‌ید عه‌باس موسه‌وی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌رەوه‌ی ئێران، هه‌واڵی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی له‌ پۆسته‌كه‌ی پشتڕاستكردەوه‌  و راست بوونی هەواڵەکەی راگه‌یاند.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌ ساڵی 2013 و له‌ سه‌ره‌تای ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌می رۆحانییه‌وه‌  بۆ ماوه‌ی 67 مانگ، پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی له‌ ئه‌ستۆدایه.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure