كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی جه‌واد زه‌ریف

هەواڵ / جیهان :: 26/02/2019‌ :: 162‌ جار بینراوە
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئەمریکا

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى له‌باره‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران راگه‌یاند و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: ئه‌مریكا چاوه‌ڕوانى روداوه‌كانى دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئاشكرایه‌ روحانى و زه‌ریف روكه‌شى مافیایه‌كى گه‌نده‌ڵن".


محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران (شه‌وی رابردوو دووشه‌ممه‌ 26ى شوبات)، لە رێگەی پۆستێکەوە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی بڵاوکردووەتەوە. لە نامەکەیدا سوپاسی هاووڵاتیانی ئێران دەکات و داوای لێبوردنیش دەکات بەوەی ناتوانێت لە ئەرکەکەی بەردەوام بێت.

چه‌ند كاتژمێرێك له‌دواى ده‌سته‌له‌كاركێشانه‌وه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئەمریکا له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى له‌باره‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى زه‌ریف، راگه‌یاند و نوسیویه‌تى "به‌رپرسانى ئێران رێكاره‌كانى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ ده‌گرنه‌به‌ر، ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانى روداوه‌كان ده‌بین تا بزانین چى روده‌دات".

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكدا جه‌واد زه‌ریف و حه‌سه‌ن روحانى ته‌نیا روكه‌شى مافیایه‌كى گه‌نده‌ڵن، هه‌مووان ده‌زانین له‌ كۆتاییدا هه‌موو بڕیاره‌كان عه‌لى خامنه‌یی ده‌یاندات.

پۆمپیۆ له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى و سیاسه‌ته‌كانى له‌ هه‌مبه‌ر ئێران ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌: هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ سیاسه‌ته‌كانى ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئێران رونادات، پێویسته‌ حكومه‌تى ئێران وه‌ك وڵاتێكى ئاسایی ره‌فتار بكات و رێز بۆ هاووڵاتییه‌كانى بگرێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure