هۆکارەکانی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران چی-ین؟

هەواڵ / جیهان :: 26/02/2019‌ :: 574‌ جار بینراوە
محەمەد جەواد زەریف

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

(شەوی رابردوو 26ی شوباتی 2019) محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام و تویتەر دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند.


ئەمەش لەکاتێکدایە کە یەکەمجارە و دەگمەنە بەرپرسانی ئێرانی لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەشبکەن.

ماڵپەڕی (رەئی ئەلیەوم) ئاماژەی بەوەداوە: کە کات و شێوازی دەستلەکارکێشانەوەکەی زەریف دەنگدانەوەی لێکەوتوەتەوە و هەندێک پێیانوایە کە دەستلەکارکێشانەوەکە هاوکاتە لەگەڵ سەردانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا بۆ ئێران. 

لە دیداری ئەسەد و رۆحانیشدا زەریف نەدەبینرا، والێکدەدرێتەوە کە زەریف بەهۆی ئەو سەردانەی ئەسەدەوە دەستیلەکارکێشابێتەوە، بەڵام ئەمەش ئەگەرێکی لاوازە چونکە زەریف لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە سوریا لەگەڵ ئەسەد کۆبوەتەوە و جیاوازی بۆچوونی نییە لەگەڵ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەسەددا.

باس لەوەشکراوە: پێدەچێت زەریف کە بە ئەندازیاری رێککەوتنی ئەتۆمی ئێرانی دادەنرێت، نیگەران بێت لەو بۆچوونەی کە ئێستا لە ئێراندا خەریکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە دەربارەی دەرچوونی تەواوەتی ئێرانیش لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ خۆرئاوادا.

لەکۆتاییدا هێما بۆ ئەوەکراوە کە شێواز و کاتی دەستلەکارکێشانەوەی زەریف وەک جۆرێک لە دەرکەوتنی ململانێی ناوخۆیی ئێران لێکدەدرێتەوە، بەڵام هێشتا حەسەن رۆحانی، سەرۆکی ئێران دەستلەکارکێشانەوەکەی زەریفی پەسەند نەکردوە، بۆیە رۆحانی دەتوانێت کۆتایی بە سەرجەم دەنگۆکان بهێنێت بە پەسەندنەکردنی دەستلەکارکێشانەوەکە.

ئا: چ.ع 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure