بانكى ناوه‌ندى له‌سه‌ر دۆلارى ساخته‌ هاته‌ده‌نگ

هەواڵ / ئابوری :: 25/02/2019‌ :: 385‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى دۆلارى ئه‌مریكى ساخته‌ى لیبیایى بانكى ناوه‌ندى عێراق راگه‌یاندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و بوونى ئه‌و دراوه‌ له‌ بازاڕدا ره‌تده‌كاته‌وه‌.


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا کە (ئەمڕۆ دووشەممە 25ی شوباتی 2019) بڵاوکراوەتە، بانكى ناوه‌ندی ده‌ڵێت: "ئەو هه‌واڵانه‌ى له‌ میدیا و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ هاتنه‌ناوه‌وه‌ى دراوى دۆلارى ئه‌مریكى له‌ لیبیا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش رێوشوێنى تایبەت و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بوون و نه‌بوونى ئه‌و دۆلاره‌ گیراوەتەبەر و توانراوه‌ زانیارى له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناوخۆى عێراق و ده‌ره‌وه‌دا ئاڵوگۆڕبكرێت".

بانكى ناوه‌ندى هۆشدارى ده‌دات، له‌باره‌ى پرۆسه‌ى فێڵكردن و له‌سه‌رنان كه‌ هه‌ندێك په‌یڕه‌وى ده‌كه‌ن له‌و باره‌وه‌.

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌: گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى چاودێرى و وردبینى و ده‌ستاوده‌ستكردنى دراوى بیانى به‌رده‌وامه‌ به‌پێى رێنماییه‌ به‌ركاره‌كان، به‌جۆرێك دروستى دراوى بیانى مامه‌ڵه‌پێكراو مسۆگربكات.

پ: ن.ر 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure