ئاڵای عێراق مشتومڕێكی توند دروست دەكات

هەواڵ / عێراق :: 25/02/2019‌ :: 3457‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ


دیداری نێوان دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر مشتومڕێكی گەورەی دروست كردووە لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چونكە لەو دیدارەدا ئاڵای عێراق دانەنرابوو.


هەندێك لە كاربەدەستانی میسر دەڵێن بەپێ‌ی پرۆتۆكۆلی میسر ئەوە كارێكی ئاسایی بووە. بەڵام چالاكەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی وێنەیەكی سیسییان بڵاوكردەوە كە پێشوازی لە شا سەلمان دەكات و تیایدا ئاڵای هەردوو وڵات دەبینرێت.

خەڵكی عێراق ئەمە بە بچووكردنەوەی بایەخی وڵاتەكەیان دادەنێن و رەخنەیان ئاراستەی حكومەتی میسر كرد كە دووفاقی دەنونێت لە مامەڵەكردندا لەگەڵ سەركردایەتییە عەرەبەییەكاندا.

چەند هەڵسوڕاوێكی دیكە دەڵێن میسر وەكو جاران نەماوە و ئێستا كەوتووەتە ژێر كۆنترۆڵی بڕیارە سیاسییەكانی سعودیەوە.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا نووسراوە: "بەداخەوەن كە سەرۆك كۆماری عێراق ئەو دیدارەی هەڵنەوەشاندەوە كە تیایدا سیسی رێزی نەگرت لە نەریتە دیبلۆماسییەكان".

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure