نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ.. دۆلار دابه‌زى

هەواڵ / ئابوری :: 25/02/2019‌ :: 2943‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى، هاوكات به‌های تمه‌نى ئێرانی و لیره‌ى توركیش كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25ی شوباتى 2019) به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لە سلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120.000 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120.150 دینار بوو".

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.150 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە  120.150 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.295.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.2288.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.345.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 530 لیره‌.
- دوێنێ یه‌كشه‌ممــه‌: 100 دۆلار به‌ 531 لیره‌ بوو.

ئا: س. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure