دانیشتوانى شارێكى هه‌رێم له‌ دیارده‌یه‌ك ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 25/02/2019‌ :: 6601‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، سامان قوبادى


 بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ر مه‌ڕوماڵاتێك له‌ سنورى شاره‌وانى سلێمانى به‌دیبكرێت ده‌ستى به‌سه‌رداده‌گیرێت و ره‌وانه‌ى كوشتارگه‌ى شاره‌كه‌ ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستى سه‌ربڕینیان.

  
ئاكۆ عه‌لى، جێگرى سه‌رۆكى شاره‌وانى سلێمانى (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25ى شوباتى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌و هاوڵاتییانه‌ى دانیشتووى سنورى شاره‌وانى سلێمانین و خاوه‌نى مه‌ڕ و ماڵاتن، ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵه‌كانیان له‌ كوچه‌ و كۆڵان و باخه‌كان بن ده‌ستیان به‌سه‌رداده‌گیرێت‌ و ده‌درێت به‌ كوشتارگه‌ى سلێمانى به‌مه‌به‌ستى سه‌ربڕینیان و هه‌ر هاوڵاتیه‌كیش كه‌ مه‌ڕ و ماڵاته‌كه‌ى ده‌ستى به‌سه‌رداده‌گیرێت ئه‌گه‌ر  له‌ماوه‌ى پێنج رۆژدا مه‌ڕ و ماڵاته‌كه‌ى وه‌رنه‌گرێته‌وه‌، دواتر پێينادرێته‌وه‌، پاش سه‌ربڕینى له‌ كوشتارگه‌ گۆشته‌كه‌ى ده‌درێت به‌ خانه‌ى به‌ساڵاچووان".

وتیشى: "له‌برى وه‌رگرتنه‌وه‌ى مه‌ڕوماڵات خاوه‌نه‌كه‌ى غه‌رامه‌ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌پێى ئاژه‌ڵه‌كه‌ ده‌گۆڕێت، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى مه‌ڕ 50 هه‌زار دینار‌ و بۆ مانگا نزیكه‌ى 300 هه‌زار دینار غرامه‌ ده‌كرێت".

پێداچوونه‌وه‌: هـ. ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure