پیشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كانی ئاشوری كرایه‌وه‌

هەواڵ / که‌لتور :: 25/02/2019‌ :: 249‌ جار بینراوە

تاگ :: رۆشنبیرى

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 

ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌ 25ی شوباتی 2019) پیشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كانی ئاشوری له‌ قه‌زای سۆران كرایه‌وه‌ و تیایدا به‌شێكی زۆری ئه‌و رۆژنامه‌ و گۆڤارانه‌ نمایشكران كه‌ له‌ سه‌ده‌كانی رابردوودا به‌ زمانی ئاشوری ده‌رچوون. 


ئیڤان جانێ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری دیانا و سه‌رۆكی رێكخراوی خێروتا به‌دواڕۆژی وت: "وه‌ك رێكخراوی خێروتا به‌هه‌ماهه‌نگی نووسینگه‌ی سۆرانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، پیشانگه‌یه‌كی تایبه‌تمان به‌ مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری ئاشوری له‌ هۆڵی رۆشنبری و هونه‌ری سۆران كرده‌وه‌ و تیایدا ژماره‌یه‌كی زۆر رۆژنامه‌ و گۆڤاری ئاشوری نمایشكران كه‌ له‌ سه‌ده‌كانی رابردوو له‌لایه‌ن رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووسانی ئاشوری-یه‌وه‌ ده‌رچوون و بڵاوكراونه‌ته‌وه‌". 

ئیڤان جانێ كه‌ مامۆستاى زانكۆیشه‌ ده‌ڵێت: "یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی ئاشوری له‌ ساڵی 1849له‌ شاری ورمێ-ى  رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و ده‌رچووه‌". 

له‌ پیشانگه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى سۆران-دا، 28 ئه‌رشیفی رۆژنامه‌ و گۆڤار خراونه‌ته‌ڕوو كه‌ له‌ سه‌ده‌كانی هه‌ژده‌ و نۆزده‌ و بیست به‌ زمانى ئاشوری ده‌رچووێنراون. 


پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure