بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستانی :: 25/02/2019‌ :: 12269‌ جار بینراوە
تا كۆتایى ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

دواڕۆژ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هۆشداریدا، لە دەستپێکردنەوەی شەپۆلێکی بارانبارین کە تا کۆتایی هەفتە بەردەوامیی دەبێت.


سەبارەت بە پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، کەشناسی رایگەیاندووە: ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی له‌و راگه‌یەنراوەدا هۆشداریداوە لە دەستپێکردنەوەی بارانبارین و پێشبینی دەکات پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە (٢٦ی شوبات) بارانبارین بچڕبچڕ دەستپێبکات و ڕۆژی چوارشەممە چالاکتر دەبێت لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشکردووه‌: پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بە نزیکەی 3 بۆ 6 پلە لە شار و شارۆچکەکان و پێشبینی بەفربارین دەکرێت لە ناوچە شاخەوییە بەرزەکان و ئەم کاریگەرییە تاوەکو ئێوارەی رۆژی هەینی (1ی ئازار) بەردەوام دەبێت.

ده‌قى راگه‌یاندراوه‌كه‌:

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure