له‌ ئێران ریكلام بۆ فرۆشتنى هێلكه‌ى خانمان و به‌كرێدانى منداڵدانیان ده‌كرێت

هەواڵ / جیهان :: 25/02/2019‌ :: 3910‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


له‌ وڵاتى ئێران ریكلامێكى تایبه‌ت به‌ ژنانى خوار ته‌مه‌ن 33 ساڵ بڵاوده‌بێته‌وه‌ و تێیدا نوسراوه‌: "پاره‌ ده‌درێت به‌و خانمانه‌ى كه‌ هێلكه‌ى خۆیان ده‌به‌خشن و منداڵدانى خۆیان ده‌ده‌ن به‌كرێ به‌و خانمانه‌ى كه‌ منداڵیان نابێت".


ریكلامه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خانمانى خوار ته‌مه‌ن  33 ساڵ و له‌ تارانى پایته‌ختى ئێران بڵاوبووه‌ته‌وه‌، تێیدا نوسراوه‌: "ئه‌و هێلكانه‌ى مانگانه‌ له‌كاتى سوڕى مانگانه‌دا له‌ده‌ستى ده‌ده‌ن بیكه‌نه‌ دیارى بۆ ئه‌و خانمانه‌ى كه‌ ناتوانن منداڵیان ببێت، له‌ به‌رامبه‌ردا بڕى یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار تمه‌ن وه‌ربگرن".

له‌ ریكلامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: "ده‌توانن به‌ به‌كرێدانى منداڵدانتان ببنه‌ جێگه‌ى هیواى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ منداڵیان نابێت، له‌ به‌رامبه‌ریشدا ده‌توانن 18 ملیۆن دینار وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى وه‌رگرتنى بڕى 350 هه‌زار تمه‌ن به‌شێوه‌ى مانگانه‌".

له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ریكلامه‌كه‌ بووه‌ته‌ جێگه‌ى سه‌رنجى به‌كارهێنه‌رانى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیاكانى ئه‌و وڵاته‌ و به‌ "سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ گوزارشتنى لێده‌كه‌ن".

 

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure