ئێران: 21 كه‌س به‌هۆى خواردنه‌وه‌ى كحوله‌وه‌ ژه‌هراویبوون

هەواڵ / جیهان :: 25/02/2019‌ :: 349‌ جار بینراوە
خواردنه‌وه‌ى كحول

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


به‌هۆى خواردنه‌وه‌ى كحول-ه‌وه‌ له‌ ئاهه‌نگێكدا له‌ یه‌كێك له‌ شاره‌كانى وڵاتى ئێران 21 كه‌س ژه‌هراویبوون، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت: "دۆخى ته‌ندروستیان ناله‌باره‌ و مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه‌".


به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى هه‌واڵى تابناك-ى ئێران "روداوه‌كه‌ دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 24ى شوبات، له‌ شارى ئه‌هه‌رى سه‌ربه‌ پارێزگاى ته‌برێز رویداوه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌و كه‌سانه‌ خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كانیان خواردووه‌ته‌وه‌ و لە چەند شوێنێکی جیاجیادا، به‌وهۆیه‌وه‌ ژه‌هراويبوون و گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌".

ئاژانسه‌كه‌ له‌باره‌ى بارى ته‌ندروستى ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ له‌سه‌ر زارى نه‌خۆشخانه‌كه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌ "بارى ته‌ندروستى سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ژه‌هراویبوون ناجێگیره‌،  به‌شێكیان مه‌ترسى گیان له‌ده‌ستدان و به‌شێكى تریشیان مه‌ترسى له‌ده‌ستدانى بیناییان هه‌یه‌".

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە