كۆنگرەی لوتكەی عەرەبی-ئەوروپی لەمیسر بەڕێوەدەچێت

هەواڵ / جیهان :: 24/02/2019‌ :: 112‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئێوارەی (ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی شوباتی 2019) كۆنگرەی لوتكەی عەرەبی-ئەوروپی لەمیسر دەستی بەكارەكانی كرد.

كۆنگرەكە لە شەرم ئەلشێخ-ی میسر دەستی بەكارەكانی كردوە و تێیدا ژمارەیەك لەسەرۆك و سەرۆك وەزیرانی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی بەشدارن. 

کۆنگرەکە تایبەتە بە بەھێزكردنی پەیوەندییە عەرەبی و ئەوروپییەکان لە بوارەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، باسكردنی پرسەكانی بازرگانی و وەبەرھێنان و پەرەپێدانی فرەیی سیاسی و كۆچ، سەرەڕای تاووتوێكردنی رێكارەكانی ھەماھەنگی ھاوبەش لەبەرامبەر ئەو مەترسییانەی كە رووبەڕووی ناوچەكە دەبنەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure