بانكێك بێ كه‌فیل 8 ملیۆن دینار پێشینه‌ ده‌دات

هەواڵ / ئابوری :: 24/02/2019‌ :: 33867‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 
بانكى ره‌شید (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24ی شوباتی 2019) ئاشكرایكرد: پێشینه‌ى قه‌رزێك تا 8 ملیۆن دینار به‌ خانه‌نشینان ده‌دات، به‌بێ بوونى كه‌فیل.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بانكى ره‌شید رایگه‌یاندوه‌: "پێشینه‌كه‌ له‌ 3 ملیۆن دیناره‌وە دەستپێدەکات تا 8 ملیۆن دینار، به‌پێى بڕى مووچه‌ى خانه‌نیشینییه‌كه‌، قه‌رزه‌كه‌ بۆ ماوه‌ى 3 ساڵه‌، به‌ سوودى 7% بۆ هەر ساڵێک و به‌بێ وه‌رگرتنى كه‌فیل".

به‌یاننامه‌کە داواى له‌ گشت خانه‌نشینان كردوه‌: كه‌ سه‌ردانى لقى بانكى رافیده‌ین له‌ شارى به‌غدا و گشت پارێزگاكان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى پێشینه‌كه‌.

 

ئا: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure