یه‌كێتى پڕۆژه‌یه‌كى سیاسى هه‌یه‌ بۆ رێكه‌وتن

هەواڵ / کوردستان :: 24/02/2019‌ :: 223‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

دیارترین مانشێتى ژماره‌ى (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24ى شوباتى 2019)ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:


كوردستانى نوێ: 
- یه‌كێتى پڕۆژه‌یه‌كى سیاسى هه‌یه‌ بۆ رێكه‌وتن
- حزبوڵڵا له‌ ڤه‌نزویللا چى ده‌كات؟
- سه‌رۆك كۆمار به‌شداریى له‌ كۆنگره‌ى عه‌ره‌بى و ئه‌وروپى ده‌كات

خه‌بات:
- هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ى پێش 2014 لێى جێگیربوون
- فلیپین كونسوڵخانه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌
- فازڵ میرانى: ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا پێكه‌وه‌ ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌لى كورد بپارێزین

هه‌ولێر:
- یه‌كێتى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتى تاوتوێ ده‌كات
- به‌غدا 17% پشكى هه‌رێم له‌ داوده‌رمان ره‌وانه‌ ده‌كات
- جموجۆڵى بازرگانى له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێراندا زیاديكردووه‌

ژیان:
- (ژیان) وه‌ڵامى یه‌كێتى بۆ بارزانى بڵاوده‌كاته‌وه‌
- گه‌ڕانه‌وه‌ى فراكسیۆنى یه‌كێتى په‌یوه‌ستكراوه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى
- هاوڵاتیانى هه‌ڵه‌بجه‌ و كرماشان به‌بێ ڤیزه‌ هاتوچۆى یه‌كتر ده‌كه‌ن

هه‌واڵ:
- له‌ حه‌وت گوندى كوردنشینى خورماتوو داعش به‌ئاشكرا جموجۆڵ ده‌كات
- 1200 دامه‌زراندن له‌ كه‌رتى په‌روه‌رده‌ بۆ شارى كه‌ركوك دانراوه‌
- نابینایانى كه‌ركوك: بوینه‌ته‌ قوربانى نێوان چه‌كوچى هه‌رێم و سندانى به‌غدا
- بانێلێك له‌ژێر ناونیشانى كه‌ركوك له‌به‌رده‌م مه‌ترسى بڵاوبوونه‌وه‌ى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌ڕێوه‌چوو



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure