به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن درێژه‌ی ده‌بێت

هەواڵ / ئابوری :: 24/02/2019‌ :: 5133‌ جار بینراوە
مه‌ودای نرخی دۆلار له‌نێوان بانكی ناوه‌ندی و بازاڕی ئازاددا گه‌یشتووته‌ زیاتر له‌ هه‌زار تمه‌ن

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


سه‌ره‌ڕای ئه‌وەی یەکێتی ئەوروپا ئێرانی نەخستووەتە لیستی رەشەوە، بەڵام نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار تادێت بەرەو دابەزین دەڕوات و لە ئێستادا هەر دۆلارێک بەرامبەر 13 هەزار و 700 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.


به‌گوێره‌ی راپۆرتێکی یۆرۆنیوز، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی چالاكی بازاڕی دراو لە ئێران، نرخی دۆلار بەراورد به‌ هه‌فته‌ی رابردوو 470 تمه‌ن دابه‌زیوە و نرخی دۆلارێک به‌ 12 هه‌زار و 500 تمه‌ن بووە.

له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و دابه‌زینه‌ دوێنێ شه‌ممه‌ نرخی دۆلار له‌ بازاڕی ئازادیشدا له‌ كاتژمێره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌ستپێكردنی چالاكی بازاڕ بە نزیكه‌ی 13 هه‌زار و 450 تمه‌ن بووە.

به‌ڵام ئه‌و نرخه‌ به‌ زیادكردنی خواست بۆ دۆلار به‌رزبووه‌وە و تا پاش نیوه‌ڕۆی شه‌ممه‌ و به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ گه‌یشووەته‌ 13 هه‌زار و 700 تمه‌ن.

له‌ ئێستادا مه‌ودای نرخی دۆلار له‌ نێوان بانكی ناوه‌ندی ئێران و بازاڕی ئازاددا گه‌یشتووته‌ زیاتر له‌ هه‌زار تمه‌ن.

پ: ن. ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure