بەرپرسێكی باڵای كورد كۆچی دواییكرد

هەواڵ / کوردستان :: 24/02/2019‌ :: 12905‌ جار بینراوە

تاگ :: پارتی

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی


سەر لەبەیانی ئەمڕۆ (یەكشەممە 24ی شوباتی 2019) بریكاری وەزیری رۆشنبیری و شوێنەواری عێراق لەبەغدای پایتەختی عێراق كۆچی دواییكرد.

ڤالێنتینا یۆئاریش سكرتێری پێشووی فەوزی ئەتروشی بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری عێراق بەدواڕۆژی راگەیاند: فەوزی ئەتروشی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لەنەخۆشخانەی عەدنان لەبەغدا كۆچی دواییكردووە.

فەوزی عەزیزی میرزا ئەترشی لەدایكبووی ساڵی 1953ی پارێزگای دهۆكە و دەرچووی زانكۆی بەغدایە كۆلێژی یاسا و رامیاری و ماستەری هەبووە لەزانكۆی سۆفیا.

له‌ ساڵی 1986ه‌وه‌ تا 2001 به‌رپرسی لقی ئه‌وروپای پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، دواتریش به‌رپرسی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌، له‌ ساڵی 2002 تا 2003، بووه‌ته‌ راوێژكاری رۆژنامه‌ی (المؤتمر)ى  زمانحاڵی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی.

ماوه‌یه‌كیش به‌رپرسی چاپی رۆژنامه‌ی (خه‌بات)ی پارتی بووه‌ له‌ له‌نده‌ن و زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، ئه‌ڵمانی، ئیسپانی و بولگاری زانیوه‌ و كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می چاپكراوی شیعری هه‌یه‌ و له‌ بواره‌كه‌شدا، چه‌ندین خه‌ڵاتی پێبه‌خشراوه‌.

 

ئا: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure