سەركردەیەكی یەكێتی: پارتی ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت سه‌رۆكی هه‌رێم دیاری بكرێت

هەواڵ / کوردستان :: 24/02/2019‌ :: 5367‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

سەركردەیەكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: پارتی لە پەیوەندییەكانی رۆژانی رابردوویان لەگەڵ یەكێتی رایگەیاندووە كە بابەتەكان بەدڵی ئەوان دەبێت، بەڵام دیارە دەیانەوێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو چەند رۆژە بێت تا یاسای سەرۆكایەتی هەرێم تێدەپەڕێنن و سەرۆكی هەرێم هەڵدەبژێرن.


سەرچاوەیەك لە سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان (ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی شوباتی 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: پارتی لە پەیوەندییەكانی رۆژانی رابردوودا هەر بەڵێنیان داوە و وتویانە بابەتەكان بەدڵی ئێوە دەكەین، ئەگەر گۆڕانكارییەكە واژۆكردنی رێككەوتنەكە بێت ئەوە باشە، بەڵام بەڵێنەكان هەر بە زارەكی بن، لەو حاڵەتەدا دۆخەكە وەكو خۆی دەمێنێتەوە، چونكە ئێمە ئێستاش سوورین لەسەر ئەوەی دەبێت رێككەوتنەكە واژۆ بكرێت، پاشان دەچینەوە پەرلەمانی كوردستان".

ئەو سەرچاوەیەی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكرد: دوو ئەگەر بۆ نەرمی نواندنەكەی پارتی هەیە، یان ئەوەیە دەیانەوێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو چەند رۆژە بێت تا یاسای سەرۆكایەتی هەرێم تێدەپەڕێنن و سەرۆكی هەرێم هەڵدەبژێرن، یان ئەوەیە نەرمییەكی راستەقینەیە، ئێمەش چاوەڕێی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی هەردوولا دەكەین".

شەوی رابردوو شەممە، لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتی دوای كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی حیزبەكەی، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بارزانی نامەیەكی بۆ كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی ناردووە و جەنابیشیان وەڵامی داوەتەوە و بەمنزیكانەش مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە.
 
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure