جگەرەیەك سەدان ئۆتۆمبێلی سووتاند

هەواڵ / جیهان :: 24/02/2019‌ :: 711‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

دوێنێ شەممە لەکاتی نمایشێکی ئاسمانی لە شاری بانگالور لە هیندستان، لە گەراجێکدا ئاگر کەوتووتەوەو بەهۆیەوە 300 ئۆتۆمبێل گڕیگرتووە.

بەپێی تۆڕی "ئێن دی تی ڤی"ی هیندی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە جگەرەیەک بووە فڕێدراوەتە ناو پوش و پەڵاشی کێڵگەیەکی کراوە، بەڵام بەهۆی ڕەشەباوە زۆر خێرا ئاگری گرتووە و بڵاوبووەتەوە".

دوکەڵێکی ڕەشی چڕ لە ئۆتۆمبێلە سووتاوەکانی نزیک بنکەی (یلاهانکا)ی ئاسمانی بەرزبووەوەو پۆلیسیش دەستیکردووە بە بەدواداچوون بۆ هۆكاری رووداوەکە.

هەموو دوو ساڵ جارێک وەزارەتی بەرگری هیندستان نمایشێکی ئاسمانی ڕێکدەخات و نزیکەی 100 فڕۆکە تیایدا بەشداری دەکات، بۆیە ڕۆژی پێنجشەمەی پێشوو لەکاتی خۆئامادەکردن و ڕاهێنان بۆ نمایشەکە دوو فڕۆکە بەریەک کەوتن و بەهۆیەوە فڕۆکەوانێک گیانی لەدەستدا و دوو کەس برینداربوون.

وەرگێڕان: هیڤی فەرهاد
پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە