وێنە: بەهێزترین ژنانى دەسەڵاتدار لە جیهاندا دەستنیشانکران

هەواڵ / جیهان :: 24/02/2019‌ :: 396‌ جار بینراوە
هیلارى کلینتۆن

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

سەرەڕاى ئەوەى پیاوان بەشێوەیەکى گشتى رۆڵى گرنگیان هەبووە لە بەڕێوەبردنى پۆستە باڵاکان لە جیهاندا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ژنان لەو پۆستانەدا بێبەش نەبوون و رۆڵى کاریگەریان هەبووە لە بەرێوەبردنى وڵات.


دیارترین ئەو ژنە دەسەڵاتدارانەی زۆرترین کاریگەرییان هەبووە و بە بەهێزترین ژنە دەسەڵاتدارەکان ناسراون ئەمانەن:

ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکارى ئەڵمانیا تەمەنى 64 ساڵە و لە ساڵى 2005 وە ئەو پۆستەى وەرگرتووە.

کریستین لاجارد،ى فەڕەنسى تەمەنى 62 ساڵە و بەرێوەبەرى گشتى سندوقى دراوى جیهانیە لەساڵى 2011 وە ئەو پۆستەى وەرگرتووە.

شاژنە رانیا شاژنى ئوردن، تەمەنى 47 ساڵە و لەساڵى 1993 هاوسەرگیری لەگەڵ شا عەبدوڵاى دووەم کردووە و بووە بە شاژن.

هیلارى کلینتۆن تەمەنى 70 ساڵە خانمى یەکەمى پێشوو و پاڵێوراو بۆ سەرۆکایەتى ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى پێشوو.

عهوود ئەلرومى، یەکەم وەزیرى خۆشگوزەرانى لە وڵاتى ئیماراتى عەرەبى کە پێشتر ئەو پۆستە لە جیهاندا بوونى نەبووە.


دیلما رۆسیف، یەکەم سەرۆکى بەرازیل بووە کە خانم بێت لە ساڵى 2011 بۆ 2016 ئەو پۆستەى وەرگرتووە.

لوئلوئە کچى فیسەل بن عەبدولعەزیز ئالسعوود پاشاى کۆچکردووى سعودییە.

ئیلیزابێس شاژنى بریتانیا تەمەنى 92ساڵە و 60 ساڵە لەو پۆستە ماوە و بە درێژترین مانەوەى دەسەڵات دادەنرێت لە جیهاندا.

مارگرێت تاتچەر، لە تەمەنى87 ساڵى کۆچی دوایی کردووە و بە ژنە ئاسنینەکە ناودەبردرا لە ساڵى 1979تا ساڵى 1990 سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بووە.


ریما کچى بەندەر بن سوڵتان ئالسعوود بەپێی گۆڤارى فۆربێس بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە ساڵى 2014 بە بەهێزترین ژنانى عەرەب دەستنیشانکراوە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure