ئوردن و عێراق رێككه‌وتن

هەواڵ / ئابوری :: 23/02/2019‌ :: 189‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


ئوردن و عێراق رێككه‌وتن، له‌سه‌ر دانانى میكانیزمێك بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورى و بازرگانییه‌كانى نێوانیان، به‌تایبه‌تى ئاسانكارى بۆ گواستنه‌وه‌ى زه‌مینى و ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان. 

ساڵح ئه‌لجبورى، وه‌زیرى پیشه‌سازیی و بازرگانى عێراق له‌ په‌راوێزى كۆڕبه‌ندى ئابوورى عێراق ئوردنى له‌ عه‌ممان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئوردنى رێككه‌وتین كه‌ ئه‌و كاڵایانه‌ى له‌ به‌نده‌رى عه‌قه‌به‌وه‌ هاورده‌ ده‌كرێن به‌رێژه‌ى 75% له‌ باج ببه‌خشرێن.

راشیگه‌یاند: رێككه‌وتنیش كرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و كاڵایانه‌ى له‌ ده‌روازه‌ى ترێبیله‌وه‌ هاورده‌ ده‌كرێن راسته‌وخۆ راده‌ستى كڕیاره‌كان ده‌كرێن و داناگیرێن، به‌وه‌ش كرێى گواستنه‌وه‌ كه‌متر ده‌بێت.

راشیگه‌یاندوه‌: ئوردن كاره‌با به‌عێراق ده‌دات و له‌ ماوه‌ى سێ مانگدا ئاماده‌كارییه‌ ته‌كنییه‌كانى ته‌واو ده‌كرێت و له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ دوو ساڵیش كاره‌باى هه‌ردوو وڵات به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌سرێنه‌وه‌.

ئا: س.م

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure