یەکێتی وەڵامی نامەکەی مەسعود بارزانی دەداتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 23/02/2019‌ :: 22984‌ جار بینراوە
له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

دواڕۆژ، پشتیوان جه‌مال

وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیاندا جه‌ختیان له‌ سێ پاكێجه‌كه‌یان كردووه‌ته‌وه‌و دەڵێت: "به‌ رێزه‌وه‌ به‌هه‌مان نه‌فه‌سی دۆستانه‌ وەڵامی نامەکەی کاک مەسعود-مان داوەتەوە".


(كاتژمێر 5:00ی ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23ی شوباتی 2019) مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی كۆبووه‌وه‌.

له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌، له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ رۆژنامه‌نوسانی وت: "كاك مه‌سعود نامه‌یه‌كی له‌ رێگه‌ی كاك كۆسره‌ته‌وه‌ ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی كردبوو، ئه‌مڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی تاووتوێ كرا و به‌ رێزه‌وه‌ به‌هه‌مان نه‌فه‌سی دۆستانه‌ بە نامه‌یه‌ك وەڵام دراوەتەوە". 

وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكراشی كرد: پێده‌چێت به‌منزیكانه‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كۆببنه‌وه‌.

وتیشی: "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵوێستی یه‌كێتی دووپاتكرایه‌وه‌ كه‌ پرۆژه‌یه‌كی سیاسیمان هه‌یه‌ بۆ رێككه‌وتن و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی روونه‌ كه‌ له‌ سێ پاكێج پێكدێت له‌باره‌ى حكومه‌تی هه‌رێم و كه‌ركوك و به‌غدا".

داڕشتنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure