نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ.. تمه‌ن دابه‌زى

هەواڵ / ئابوری :: 23/02/2019‌ :: 4533‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئێواره‌ی (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23 ی شوباتى 2019) له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا، نرخی دۆلار به‌جێگیریی مایه‌وه‌، هاوكات به‌های تمه‌نى ئێرانی دابه‌زى و لیره‌ى توركیش جێگیر بوو.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لە سلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌جێگیریی مایه‌وه‌ گۆڕانكارى به‌سه‌ردا نه‌هات و 100 دۆلار به‌ 120.150 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌هه‌مان نرخ بوو".

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.150 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە  120.150 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.240.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.285.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.345.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 531 لیره‌.
- دوێنـــێ     شــــــــه‌ممــه‌: 100 دۆلار به‌ 531 لیره‌ بوو.


ئا: س. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure