فازل میرانی: به‌مزوانه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆده‌بینه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 23/02/2019‌ :: 7682‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی تر پێكه‌وه‌ حكومه‌تێكی به‌هێز به‌ڕیوه‌ببه‌ین، دەڵێت: "به‌مزوانه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆده‌بینه‌وه‌". 


(ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22ی شوباتی 2019)، له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ چله‌ی ماته‌مینی هونه‌رمه‌ند ته‌لعه‌ت سامان، فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی پێكه‌وه‌و لایه‌نه‌كانی تر حكومه‌تێكی به‌هێز پێكهبێنین". 

وتیشی: "پارتی و یه‌كێتی قه‌رزاری میلله‌تی خۆمانین و ده‌مانه‌وێت ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ی كورد بپارێزین و ره‌وشێكی باشی ئه‌منی و رێگه‌ نه‌ده‌ین میلـله‌ت برسی بێت و ژیانێكی خۆش بۆ خه‌ڵكی كوردستان دابینبكرێت". 

له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ پارتی، ناوبراو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی جیاواز بیرناكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵكو قسه‌ی خۆمان ده‌بێت له‌وباره‌یه‌وه‌".

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاشكراشیكرد: به‌مزوانه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌.
 
هاوكات عه‌دنان موفتی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ هه‌مان بۆنه‌دا به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند: نه‌ده‌بایه‌ پارتی په‌له‌ بكات له‌ كۆبوونه‌وه‌كی 18ی شوبات بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، به‌ڵام خۆ دنیاش وێران نه‌بووه‌و ده‌كرێت له‌ رێگه‌ی گفتوگۆوه‌ له‌گه‌ڵ پارتی لێكتێگه‌یشتن له‌وباره‌یه‌وه‌ بێته‌ئاراوه‌.
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌ داهاتوودا هه‌واڵی خۆش ده‌بیستن و چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه‌ی هه‌رێمیش ده‌كرێت. 

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure