هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ ئێران دەستیپێكردەوە

هەواڵ / ئابوری :: 23/02/2019‌ :: 332‌ جار بینراوە
وێنەی پاڵاوگەیەکی نەوت

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 


دوای ئه‌وه‌ی له‌ 14ی شوباتی 2019 هه‌موو جۆره‌ هه‌نارده‌كردنێكی نه‌وت له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران راگیرا، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ئه‌م بڕیاره‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و رێگه‌ی داوه‌ جۆرێكی نه‌وت هه‌نارده‌ی ئه‌و وڵاته‌ بكرێت. 


ساماڵ عه‌بدولره‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تایی ئه‌م مانگه‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا هیچ جۆره‌ نه‌وتێك له‌ هه‌رێمی كودستان هه‌نارده‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران نه‌كرێت. 


وتیشی: "رۆژی 20ی شوباتی 2019 وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان روونكردنه‌وه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كردووه‌ كه‌ قه‌ده‌غه‌ كردنی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ ئێران ئەو بەرهەمه‌ نه‌وتیانه‌ ناگرێتەوە کە سەرچاوەی بەرهەمهێنانیان لەو پاڵاوگه‌ و كارگانەی نه‌وته‌ کە مۆڵه‌تی فه‌رمی كاركردنیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هەرێم هەیە.


ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی پێشووتری حكومه‌تی هه‌رێم نابێت هیچ جۆره‌ نه‌وتێك له‌ رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه‌ هه‌نارده‌ی ئێران بكرێت.


به‌ڵام ساماڵ عه‌بدولره‌حمان ده‌ڵێت: "بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان كه‌ له‌ 20 ئه‌م مانگه‌ ده‌ریكردووه‌ به‌و جۆره‌یه‌ كه‌ ئه‌و پاڵاوگانه‌ی به‌نزین و نه‌وتی سپی و گازوایل به‌رهه‌م ده‌هێنن و پاشماوه‌كانیان له‌ كۆگاكان ده‌مێنێته‌وه‌ رێگه‌یان پێده‌درێت ئه‌و پاشماوانه‌ هه‌نارده‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران بكه‌ن".


ناوبراو روونیشیكرده‌وه‌: له‌ ئێستادا هه‌نارده‌ی پاشماوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه‌ بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستی پێكردۆته‌وه‌. 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure