كامێرایەكی نهێنی گومان دروست دەكات

هەواڵ / جیهان :: 23/02/2019‌ :: 207‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

گەشتیارێك لەسەر فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی سەنگافورە سەرسام بوو كاتێك هەستی كرد كامێرایەك جێگیر كراوە لەو شاشەیەی كە لەبەردەمیدایە و ئەمەش گومانی دروست كرد كە رەنگە كۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەكان سیخوڕی بەسەر سەرنشینانەوە بكەن.


ئەو سەرنشینە وێنەیەكی كامێراكەی گرتووە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا بڵاویكردووەتەوە و بووەتە باس و خواستێكی گەرم.

هێڵە ئاسمانییەكانی سەنگافورە بەخێرایی روونكردنەوەیاندا و وتیان راستە ئەو ئامێرە كامێرایە، بەڵام كارناكات.

پسپۆڕان دەڵێن: "هەرچەندە ئێستا پێدەچێت كۆمپانیاكان ئەو كامێرایانە بەكارنەهێنن، بەڵام هیچ گرەنتییەك نییە كە لە ئایندەدا سوودیان لێ‌ نەبینن".

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure