ترامپ پاڵێوراوی خۆی بۆ نوێنەرایەتیكردنی ئەمریكا لە UN دیاریكرد

هەواڵ / جیهان :: 23/02/2019‌ :: 99‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دوێنی هەینی (٢٢ی شوباتی ٢٠١٩) دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (کیڵی نایت کرافت) کە باڵیۆزی ئەمریکایە لەکەنەدا، كاندیدی كرد بۆ وەرگرتنی پۆستی باڵیۆزی وڵاتەكەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

لەوبارەیەوە ترامپ لە تویتێکدا نوسیویەتی: "من زۆر خۆشحاڵم کە (کرافت) ئەو پۆستە وەربگرێت، چونکە دڵنیام کە ئەرکەکانی خۆی لەبەرزترین ئاستدا ئەنجامدەدات".


ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتر (نیکی هایلی) ئەو پۆستەی وەرگرتبوو و لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو دەستی لەکارەکەی کێشابۆوە و لەوکاتەوە کەس جێگای بڕنەکردبۆوە.  


ئەگەر ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا (کرافت) پەسەند بکات، ئەوە جێگەی (هایلی) دەگرێتەوە و دەبێتە باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure