ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌قه‌ى له‌ یانه‌كانى شه‌وانه‌ ده‌كرد ده‌ستگیركرا

هەواڵ / کوردستانی :: 23/02/2019‌ :: 828‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پۆلیسی سلێمانى كه‌سێكى ده‌ستگیركرد كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ ته‌قه‌كردن له‌ چه‌ند یانه‌یه‌كى شه‌وانه‌ له‌و شاره‌.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی سلێمانى (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23ى شوباتی 2019) له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرایكرد كه‌ هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ ته‌قه‌ی له‌چه‌ند یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ كردبوو.

به‌وته‌ى پۆلیسی سلێمانی شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو 21 شوبات له‌ناو سنوری گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی كه‌سێك پشێوی و ئاژه‌وه‌ دروستده‌كات و ته‌قه‌ له‌ سێ‌ یانه‌ی شه‌وانه‌ ده‌كات و له‌پاش ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه‌ هێزه‌كانی پۆلیس به‌ پشتبه‌ستن به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر و وه‌رگرتنی كامێراكانی چاودێری و ناسینه‌وه‌ی وێنه‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌ توانراوه‌ ئه‌و تۆمه‌تباره‌ ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر ده‌مانچه‌یه‌كدا.

ئه‌و تۆمه‌تباره‌ كه‌ ته‌مه‌نى 32 ساڵه‌ دانیشتوی شاری سلێمانی-یه‌ و به‌پێی مادده‌ی 430 له‌ یاسای سزادانی عێراقی راگیراوه‌.

داڕشتنه‌وه‌: هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure