دابەشکردنی زەوی بەسەر مامۆستایان دەستپێدەکاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 23/02/2019‌ :: 6037‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید

سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت: لە هەفتەی داهاتووەوە دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەو مامۆستایەندا دەستپێدەکات کە فەرمانی وەرگرتنی زەویان هەیە و تائێستا وەریان نەگرتووە.


کوێستان ئەکرەم، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە (ئەمڕۆ شەممە 23ی شوباتی 2019) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە ساڵی 2014-وە نزیکەی 250 مامۆستا لە سنوری شارەوانی هەڵەبجە زەوییان بەسەردا دابەشکراوە و هیچ گرفتێکیان نییە، بەڵام ماوەیەک بەهۆی نەبوونی زەوی پێویستەوە دابەشکردنی زەویمان بەسەر ئەو مامۆستایانەی فەرمانی وەرگرتنی زەویان هەیە راگرتبوو.

وتیشی: "پاش چارەسەرکردنی گرفتی زەویيەکانی کەرتی 24ی جەلیلە، جارێکی تر دەستدەکەینەوە بە دابەشکردنی زەوی، هەفتەی داهاتوو دەستدەکەین بە پێدانی زەوی بە کەسوکاری شەهیدانی دەستی تيرۆر و پاشان دەستدەکەین بە پێدانی زەوی بە 280 مامۆستا کە فەرمانی پێدانی زەوییان هەیە".

هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا، فاروق غەفور، سەرۆکی لقی هەڵەبجەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئەوەی خستەڕوو: دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی زەوی بەسەر مامۆستایاندا بە هەوڵ و تێکۆشانی لقەکەمان و ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە بووە، بۆیە بەدابەشکردنی ئەم زەوییانە بەسەر مامۆستایاندا هیچ مامۆستایەک نامێنێتەوە کە فەرمانی وەرگرتنی زەوی هەبێت و وەرینەگرتبێت.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure