نرخی دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمدا

هەواڵ / ئابوری :: 23/02/2019‌ :: 1387‌ جار بینراوە
پاوه‌ن دابه‌زى

دواڕۆژ

له‌ كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی دراودا ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌می به‌خۆیه‌وه‌ بینی.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23ى شوباتی 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا نرخی دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی كه‌می به‌خۆیه‌وه‌ بینی و 100 دۆلار  به‌ 120.100 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا له‌كاتێكدا رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 100 دۆلار به‌ 120.050 دینار بوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 100 دینار. 
100 یۆرۆ به‌ 136 هه‌زار و 250 دینار. 
100 پاوه‌ن به‌ 155 هه‌زار 500 دینار.
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 9 هه‌زار و 500 دینار.
100 لیره‌ به‌ 23 هه‌زار دینار.

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 50 دینار. 
100 یۆرۆ به‌ 136 هه‌زار و 250 دینار. 
100 پاوه‌ن به‌ 156 هه‌زار 500 دینار.
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 9 هه‌زار و 100 دینار.
100 لیره‌ به‌ 23 هه‌زار و 750 دینار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure