داوای فرۆشتنی ویلایەتێکی ئەمریکا دەکرێت

هەواڵ / جیهان :: 23/02/2019‌ :: 407‌ جار بینراوە
ئەمریکا لە بەشێکی زۆری قەرزەكانى دەربازدەکات

دواڕۆژ

هەزاران هاووڵاتی ئەمریکی، بەشداری واژۆکردنی داوایەکی ئەلیکترۆنیان کرد، کە تیایدا پێشنیاری ئەوەکراوە ویلایەتێک بە کەنەدا بفرۆشرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی قەرز لە ئەمریکا.


گۆڤاری تایمی ئەمریکی ئاشکرایکردووە: 12 هەزار واژۆ کۆکراوەتەوە بۆ فرۆشتنی ویلایەتی مۆنتانا بەرامبەر یەک تریلیۆن دۆلار بە کەنەدا.

بەپێی هەواڵەکەی گۆڤاری تایم، ئەو کەسانەی واژۆیان لەسەر داواکە کردووە، پێیانوایە فرۆشتنی ویلایەتی مۆنتانا سودێکی زۆری دەبێت و ئەمریکا لە بەشێکی زۆری ئەو قەرزە دەرباز دەکات کە لەم مانگەدا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە و گەیشتووەتە 22 تریلیۆن دۆلار.

لە ناوەڕۆکی داواکەدا هاتووە: "قەرزێکی زۆرمان لەسەرە و ویلایەتی مۆنتانا هیچ سودێکی نییە، جگە لە ئاژەڵی مشکەکوێرە هیچی دیکەیان نییە".

ویلایەتی مۆنتانا کە دەکەوێتە باکوری رۆژئاوایی ئەمریکاوە، بە "وڵاتی ئاسمانی گەورە" و "ویلایەتی گەنجینە" ناسراوە، سەرەڕای ئەوەی قەبارەکەی گەیشتووەتە 380 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە، بەڵام ژمارەی دانیشتوانەکی کەمێک لە ملیۆنێک هاووڵاتی زیاترە.

پێشتر مۆنتانا بە زەوییەکی بە پیت و خاوەن سەرچاوەی سروشتی ناسرابوو لەوانە ئاسن و ئاڵتون و زیو و بەهۆیەوە بەشێکی زۆری دەوڵەمەندەکان لەوێ نیشتەجێبوون، بەڵام لەئێستادا نەوت دیارترین سەرچاوەی دارایی ویلایەتەکەیە.

ئا: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە