دژی خۆکاندیدکردنی بوتفلیقە هەزاران هاووڵاتی چوونەسەر شەقامەکان

هەواڵ / جیهان :: 23/02/2019‌ :: 142‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


دژی خۆکاندیدکردنی عەبدولعەزیز بوتفلیقە بۆ پێنجەم ماوەی سەرۆکایەتی، دوێنێ هەینی هەزاران هاووڵاتی جەزائیزی رژانە سەرشەقامەکانی پایتەخی ئەو وڵاتە و پۆلیسیش بۆ بڵاوەپێکردنیان گازی فرمێسێک رێژی بەکارهێنا.


بوتفلیقەی (81 ساڵ) کە لە 1999-وە سەرۆکی جەزائیره رایگەیاندبوو کە بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوو دەکات کە بڕیارە لە 18 نیسانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، ئەوەش سەرەڕای مەترسییەکان لەسەر باری تەندروستی کە بەهۆی جەڵتەیەکەوە لە ساڵی 2013-وە لەسەر کورسی خاوەن پێداویستی تایبەتە.

لە خۆپیشاندانەکاندا لە جەزائیری پایتەخت، خۆپیشاندەران دەیانوت "نا بۆ بوتفلیقە و نا بۆ سەعد" وەکو ئاماژەیەک بۆ برا بچوکەکەی کە راوێژکاری سەرۆکایەتییە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، پۆلیس گازی فرمێسکرێژی بەکارهێناوە بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران کە بەدرێژای ناڕەزایەتی دەربڕینەکان دروشمی "ئێمە و پۆلیس براین"یان وتووەتەوە.

ئا: ن. ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure