واده‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى روحانى بۆ عێراق ئاشكرا بوو

هەواڵ / عێراق :: 22/02/2019‌ :: 225‌ جار بینراوە
حه‌سه‌ن روحانى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ
باڵیۆزى ئێران له‌ عێراق ئاشكرایده‌كات: مانگى ئازارى ئه‌مساڵ سه‌رۆكى كۆمارى ئیسلامی ئێران سه‌ردانى عێراق ده‌كات.


ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى شوبات، ئیره‌ج مه‌سجدى، باڵیۆزى ئێران له‌ عێراق به‌ میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاند: "بڕیاره‌ مانگى ئازارى ئه‌مساڵ، حه‌سه‌ن روحانى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران سه‌ردانى عێراق بكات".

له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆك و مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمارى ئێران-یشه‌وه‌ ئیره‌ج مه‌سجدى ئاشكرایكردووه‌: "له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا روحانى له‌گه‌ڵ به‌شێكى زۆر له‌ به‌رپرسه‌ باڵاكانى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیان بكه‌ن، بۆچوونه‌كانیان ئاڵوگۆڕبكه‌ن له‌باره‌ى چه‌ند بابه‌تێكى هاوبه‌شى هه‌رێمى و نیوده‌وڵه‌تیه‌وه‌".

ئا: ئاهه‌نگ حسێن




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure