دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان پێشدەخرێت

هەواڵ / کوردستان :: 22/02/2019‌ :: 68432‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، ئاریان عەلی 

بەهۆی پشووی نەورۆزەوە دابەشكردنی مووچە دواناكەوێت و وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەوڵدایە پێشیبخات.


سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند: پێنجی مانگی داهاتوو پشووە, بۆیە وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەوڵدایە دابەشكردنی مووچە رۆژێك پێشبخرێت.

 

ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی ئەوەی مانگی داهاتوو زۆرترین پشووی تێدایە بۆیە وەزارەتی دارایی و ئابووری زووتر لە مانگەكانی رابردوو داوای لە وەزارەتەكان كردوە كە لیستی مووچە بۆ خەزێنەكان بنێرن.

 

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی باسی لەوەشكرد، بەهۆی پشووی نەورۆز دابەشكردنی مووچە پێشدەخرێت، لە هەوڵدایە مووچەی سەرجەم شوێنەكان پێش جەژنی نەورۆز دابەشبكرێت.

پ: رێباز



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure