چەند رۆژێک پشووی رەسمی لە هەرێم رادەگەیەنرێت

هەواڵ / کوردستانی :: 22/02/2019‌ :: 95558‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ

بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەند رۆژێک پشووی رەسمی لە هەرێم رادەگەیەنرێت.

 

بەپێی خشتەی پشووەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە: مانگی داهاتوو 5 رۆژ پشووی رەسمی دەبێت لە هەرێمی کوردستان.

 

بەپێی خشتەی پشووەکان رۆژی 5ی ئازار بەبۆنەی یادی دەستپێکی راپەرین و رۆژی 11ی ئازار بەبۆنەی راگەیاندنی رێککەوتنامەی 11ی ئازار پشووە.

 

هاوکات رۆژی 14ی 3 بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی مەلا مستەفا بارزانی و رۆژانی 21 و22 و 23ی ئازار بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پشووی رەسمییە.

 

ئا: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure