پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیردەکات

هەواڵ / کوردستان :: 22/02/2019‌ :: 459‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت: هێزەكانیان تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوە كە بەزەبری چەك ئۆتۆمبێلێكی لە هاووڵاتییەك سەندووە.


سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی، بە دواڕۆژی وت: "دوای ئەوەی لەڕۆژی 19ی شوباتی 2019 هاووڵاتییەك لەبەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی سكاڵای لەدژی كەسێك تۆماركرد كە بەزەبری چەك ئۆتۆمبێلەكەی لێسەندبوو، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر توانرا لە رۆژی 21ی شوباتی 2019 تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا".

وتیشی: "لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 442 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە".

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure