كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌ناوبردنى راگه‌ياندن و بيرى داعش چه‌ند راسپارده‌يه‌كى ده‌ركرد

هەواڵ / عێراق :: 22/02/2019‌ :: 267‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

له‌ دوو رۆژى رابردوودا، له‌ به‌غداى پايته‌ختى عێراق، كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ له‌ناوبردنى راگه‌ياندن و بيرى داعش، به‌ ئاماده‌بوونى نوێنه‌ر و توێژه‌ر و راوێژكاران و پسپۆڕانى زياتر له‌ 60 وڵات به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌و كۆنگره‌يه‌ چه‌ند راسپارده‌يه‌كى ده‌ركرد.

له‌ كۆنگره‌كه‌دا له‌ماوه‌ى دوو رۆژدا، زياتر له‌ 46 توێژينه‌وه‌ پێشكه‌شكران، چه‌ندين پێشنيار و چاره‌سه‌ر بۆ له‌ناوبردنى راگه‌ياندن و بيرى داعش خرانه‌ڕوو، هه‌روه‌ك چه‌ند راسپارده‌يه‌كى له‌و باره‌یەوه‌ خستۆته‌ڕوو.

يه‌كێك له‌ راسپارده‌كانى كۆنگره‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كه‌ بۆ له‌ناوبردنى راگه‌ياندن و بيرى داعش، كاركردنى هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ بنياتنان و په‌ره‌پێدانى توانا عێراقی و پسپۆڕييه‌كانى له‌ناوبردنى راگه‌ياندن و بيرى داعش، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و سێكته‌رى زانيارى و ته‌كنه‌لۆژياى زانيارى.

راسپارده‌يه‌كى دیکەى كۆنگره‌كه‌، گونجاندنى هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى بۆ رێگريكردن له‌ ميدياى داعش، بۆ به‌كارهێنانى دنياى ديجيتاڵ و ئه‌ليكترۆنى و به‌دره‌وامبوون له‌سه‌ر سڕينه‌وه‌ى ئه‌رشيفى ئه‌ليكترۆنى داعش، به‌ هه‌موو جۆر و شێوه‌كانيه‌وه‌.

به‌پێى راسپارده‌كانى كۆنگره‌كه‌، هاوپه‌يمانى نێوده‌ڵه‌تى به‌رهه‌مهێنانى 100 كورته‌ فيلم ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ، به‌ هاوكارى دامه‌زراوه‌كانى به‌رهه‌مهێنان و ماركێتينى جيهانى و له‌بەغداش به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هه‌روه‌ك به‌شداربووانى كۆنگره‌كه‌ رێككه‌وتوون له‌سه‌ر رێكخستنى پێداويستى به‌ستنى كۆنگره‌يه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بۆ گوتارى هاوسه‌نگ، له‌ نيوه‌ى دووه‌مى ئه‌مساڵدا.

كۆنگره‌كه‌ داواشيكردووه‌: كه‌ پاڵپشتى عێراق بكرێت، بۆ له‌ناوبردنى ئه‌و ميديايانه‌ى پاڵپشتى و بره‌و به‌ تيرۆر ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ تيمى لێكۆڵينه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌ تاوانه‌كانى داعش.

كۆنگره‌كه‌ قوربانييه‌كانى هه‌موو هێزى عێراقييه‌كان و پێشمه‌رگه‌ى به‌رزنرخاندوه‌، له‌ دژايه‌تى و له‌ناوبردنى داعشدا، هه‌روه‌ك سوپاسی هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كانيشى له‌وباره‌یەوه‌ کردوە، بەتایبەتی له‌ راهێنانى هونه‌رى و لۆجستى.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە