له‌دوبەی هه‌موو مانگێك 2 هۆتێلى نوێ دروستده‌كرێت

هەواڵ / ئابوری :: 22/02/2019‌ :: 150‌ جار بینراوە

دوارۆژ


فه‌رمانگه‌ى گه‌شتیارى و به‌بازاڕكردنى بازرگانى له‌ دوبه‌ى ئاشكرایكرد: له‌ ماوه‌ى 15 مانگدا 8211 ژوورى تازه‌ى هۆتێل دروستكراون (له‌ ئه‌یلولى 2017 تا كۆتایى تشرینى دووه‌مى 2018) واته‌ به‌تێكڕایی مانگانه‌ 2 هۆتێلى نوێ دروستكراوه‌.


به‌پێى ئاماره‌كانى فه‌رمانگه‌ى گه‌شتیارى و به‌بازاڕكردنى بازرگانى له‌ دوبه‌ى كه‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت: "له‌ ماوه‌ى ئه‌و 15 مانگه‌دا ژوورى تایبه‌تى 5 ئه‌ستێره‌، به‌ رێژه‌ى 33%  زیادیكردوه‌".

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 14.3 ملیۆن میوانى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ردانى دوبه‌ی-یان كردووه‌. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه‌ گه‌شتیارى و پیشه‌سازى گه‌شتیارى سه‌رچاوه‌یه‌كى گه‌وره‌ى داهاتى دوبه‌ى و ئیماراتى یه‌كگرتووى عه‌ره‌بین.

 

پ: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure