هەڕەشەیەكی ترامپ لە ئەوروپا

هەواڵ / جیهان :: 21/02/2019‌ :: 200‌ جار بینراوە
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكی تازەیدا هەڕەشەی ئەوەی كرد كە ئەگەر نەگاتە رێككەوتنێكی بازرگانی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپادا ئەوا باج دەخاتە سەر ئوتومبێلە ئەوروپییە هاوردەكراوەكان.


ئەم هەڕەشە تازەیەی ترامپ لەسەر پیشەسازی ئوتومبێلی ئەوروپی رەوتێكی جیاوازتر وەردەگرێت لە جاران چونكە 2 رۆژ لەمەوبەر راپۆرتێكی وەزارەتی بازرگانی ویلایەتە یەكگرتووەكان رایگەیاند كە هاوردەكردنی ئوتومبێلی ئەوروپی هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا.

چاودێرە ئابوورییەكان دەڵێن: "ئەم راپۆرتە رێگە خۆش دەكات بۆ كۆشكی سپی كە لە ماوەی 90 رۆژدا باج بسەپێنێت بەسەر ئوتومبێلەكانی ئەوروپادا".

یەكێتی ئەوروپاش بەڵێنی داوە بەهەمان شێواز وەڵامی واشینتۆن بداتەوە.

واشینتۆن مەسەلەی ئاسایشی نەتەوەیی كرد بە پاساوێك بۆ سەپاندنی باجی زۆر لەسەر ئاسن و ئەلەمنیۆمی هاوردەكراو لە ئاكامی ئەمەدا چین و مەكسیك و كەنەدا و یەكێتی ئەوروپاش كاردانەوەی هاوشێوەیان نیشان دا.

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure