نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ.. دۆلار به‌رزبوه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 21/02/2019‌ :: 2107‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئێواره‌ی (ئه‌مڕۆ پێجشه‌ممه‌ 21 ی شوباتى 2019) له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبووه‌وه‌، هاوكات به‌های تمه‌نى ئێرانی به‌رزبووه‌ و لیره‌ى توركیش دابه‌زی.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لە سلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار  به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120.150 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120.000 دینار بوو".

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.100 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە  120.150 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.300.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.280.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.360.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 531 لیره‌.
- دوێنـــێ  چوار شـــــه‌ممــه‌: 100 دۆلار به‌ 532 لیره‌ بوو.


ئا: س. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure