بۆ نزیكەی 60 پۆستی گۆڕان، زیاتر لە 800 سیڤی پێشكەشكراوە

هەواڵ / کوردستان :: 21/02/2019‌ :: 750‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

ژمارەی ئەو پۆستانەی كە لەكابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بزووتنەوەی گۆڕان دیاریكراون نزیكەی 60 پۆستن، بەڵام لەماوەی مانگی رابردوو تا ئەمڕۆ زیاتر لە 800 سیڤی پێشكەشكراون.

رۆژی 18ی شوباتی 2019 بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان رێككەوتننامەیەكی سیاسییان بۆ چوار ساڵی داهاتوو واژووكرد و ژمارەیەك پۆستی سیادی و وەزاریی بۆ گۆڕان لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دادەنرێت.

بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەیەك لە جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ دواڕۆژ، ماوەی مانگێكە سیڤی بۆ وەرگرتنی پۆست لەنێو بزووتنەوەی گۆڕان پێشكەشكراون و تا ئەمڕۆش گەیشتۆتە زیاتر لە 800 سیڤی، بەڵام زۆرترین پۆست كە بدرێت گۆڕان دەگاتە 60 پۆست، بۆیە كە دەوترێت شەش هەزار سیڤی پێشكەشكراون، دوورە لەڕاستییەوە.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەمڕۆ جڤاتی گشتی پێشنیاریان بۆ جڤاتی نیشتمانی كردووە بۆ دروستكردنی لیژنەیەك كە بۆ هەر پۆستێك 3 كەس كاندید بكرێت و پاشان لە جڤاتەكانی گشتی و نیشتمانی بە دەنگدانی نهێنی یەكلایی بكرێنەوە تا  دوایی كەس گلەیی نەكات.

لەهەندێك ماڵپەڕ ناوی ژمارەیەك لەئەندامانی خانەی راپەڕاندن، جڤاتی گشتی و نیشتمانی هاتووە بۆ وەرگرتنی پۆست، بەڵام سەرچاوەكەی دواڕۆژ باسی لەوەكرد، ئەو ناوانە  دوورە لەڕاستییەوە، هەندێكیان خۆیان دەیانەوێت ناویان بهێنرێت تا خەڵكی دیكە بۆ خۆكاندیدكردن پاشگەز بكەنەوە، ئەگینا تائێستا هیچ كاندیدێك دیارینەكراوە.

سەبارەت بەوەی دەوترێت كوڕەكانی نەوشیروان مستەفا، رێكخەری كۆچكردووی گۆڕان رۆڵیان لەدیاریكردنی كاندیدەكان دەبێت، ئەو سەرچاوەیە روونیكردەوە، ئەگەر بەو شێوەیەی جڤاتی گشتی پێشنیاری كردووە پڕۆسەكە ئەنجام بدرێت هیچ كەسێكی دیكە رۆڵیان نابێت، بەڵام ئەگەر بەو شێوەیە نەبێت بەدڵنیاییەوە رەنگە كوڕەكانی نەوشیروان مستەفاش رۆڵیان هەبێت.

سەرچاوەیەكی دیكەش لەجڤاتی نیشتمانی گۆڕان كە خۆی یەكێكە لەو كەسانەی ناوی یەكێك لەپۆستە وەزارییەكان دێت بەدواڕۆژی راگەیاند، هیچ كاندیدێك بۆ پۆستەكان راست نین، بەڵكو دەبێت جڤاتی نیشتمانی لەكۆبوونەوەی داهاتوویدا  میكانیزمی دانانی كاندیدەكان یەكلایی بكاتەوە بۆ ئەوەی جڤات بەرپرسیارێتی دانانی كاندیدەكان هەڵبگرێت.

دەربارەی ئەوەی مەرجە ئەندامانی لیژنەی دانوستان پۆست وەربگرن، ئەو سەرچاوەیە وتی "تائێستا قسە لەسەر ئەوە نەكراوە ئەو كەسانەی لە دانوستان بوون پۆست وەربگرن، بەڵام وەكو مەبدەئی گۆڕان پێناچێت پۆست وەربگرن". 

لەو بارەیەوە شیروان برایم خواز، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بەدواڕۆژی راگەیاند، بۆ پۆستی وەزیر و بریكاری وەزیر و راوێژكار و بەڕێوەبەری گشتی دەبێت سیڤی سێ كەس بێتە ناو جڤاتی نیشتمانی و لەوێ بەدەنگدانی نهێنی یەكلایی دەكرێنەوە، بەڵام بۆ پۆستی بەڕێوەبەر دەبێت لەلایەن مەكۆكانەوە پشتگیری بكرێن و پاشان ناوی ئەوانیش دەچێتەوە جڤاتی نیشتمانی.

بۆ دیاریكردنی ناوی ژمارەیەك كاندیدیش بۆ پۆستە وەزاری و دەستەكان، شیروان برایم خواز وتی "ئەو ناوانە ئەسڵ و ئەساسیان نییە، "بەڵكو سەرجەم پۆستەكان جڤاتی نیشتمانی یەكلاییان دەكاتەوە.

پ: ک. س

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure